حه‌وێز حه‌وێزی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له كۆیه، ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكه‌وتی 17 ی
مانـگی سێ له ماڵی خۆی له شاری كۆیه دهستـگیركرا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به تومه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتارێـك به ناونیشـانی " فیرعه‌ونه‌كانی كورد چۆڵیكهن " تیایدا ڕه‌خنه‌ی له كاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق گرتووه. پاشان له دوای سێ ڕۆژ به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت.
كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان CPJ گرتنی و دادگایی كردنی حه‌وێز حه‌وێزی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا شه‌رمه‌زار كرد.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له زمانی ئینگلیزیـیهوه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ناوه‌رۆكی به‌یانـنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.