ڕۆژی شه‌ممه، پۆلیسی بێلاڕووسیا خۆپـیشـاندانێـكیان له مینسك پایته‌ختی ئه‌و وڵاته
بڵاوه پـێـكرد كه له دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سـازكرابوو. وه كاندیدێـكی سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌ڵسـتكاریان ده‌ستـگیر كرد.
پـێـكادانه‌كان له شاری مینسـك سـه‌ری هه‌ڵدا پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیسی ئاژه‌وه كه جل‌وبه‌رگی ڕه‌شـیان پـۆشـیبوو، كه‌وتنه لێدانی خۆپـیشـانده‌ره‌كانی كه ده‌یانویسـت به‌ره‌و ئه‌و به‌ندیخانه‌یه بڕۆن كه گیراوه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی لێ ده‌سـتگیركراوه.
پـێشـتر، پـۆلیس هێڵێـكیان دروسـتكردبوو به ده‌وری ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی كه به‌رهه‌ڵسـتكاره‌كان ڕۆژی هه‌ینی لێی كۆبوبونه‌وه و پـۆلیس به سه‌دانی لێ گرتن.
له كۆتایـیدا، خۆپـیشـانده‌ره‌كان به‌ره‌و باخێـكی گشتی به‌ڕێ كه‌وتوون و هوتافیان له دژی حكومه‌ت و ئه‌لێـكسـانده‌ر لوكاشـینكۆ گوتووه.
یه‌ك له ڕێبه‌رانی به‌رهه‌ڵسـتكاره‌كان به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه لوكاشـینكۆ به‌م نزیكانه له ده‌سه‌ڵات لاده‌درێت.
شایه‌نی باسه ئه‌لێـكسـانده‌ر لوكاشـینكۆ له ساڵی 1994 وه سه‌رۆكی بـێلاڕووسیایه.
ئه‌م سه‌رۆكه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه جڵه‌وی ده‌سـه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی له ده‌سـتدایه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا 83 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به‌ڕێز ملینـكه‌ڤیچیش له سه‌دا 6 ی ده‌نـگه‌كانی به‌ده‌سـت هێناوه. جه‌ماوه‌ری ناڕازیـی ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵه‌ن و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنـێـكی نوێ بـكرێته‌وه كه هه‌رچه‌نده هه‌لێـكی زۆر كه‌م هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران ڕازیبن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه.
به‌هه‌ر حاڵ، ملینـكه‌ڤیچ گوتی ئه‌م خۆپـیشـاندانانه و ناڕه‌زایـیانه ده‌یسه‌لمێنێت كه بـێـلاڕووسـیـیه‌كان هیچ سـڵـناكه‌نه‌وه له‌وه‌ی ڕای خۆیان ده‌رببڕن.
دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپـیشـاندانه‌كه بڵاوه‌ی پـێـكرا، هه‌ندێ له خۆپـیـشـانده‌ره‌كان به دوای داخوازیـیه‌كه‌ی ڕێبه‌رێـكی دیكه‌ی به‌رهه‌ڵسـتكاره‌كان كه‌وتن، ئه‌ویش ئه‌لێـكسـانده‌ر كۆزولینه كه داوای لێ كردن به‌ره‌و ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ڕێ بكه‌ون كه گیراوه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی لێـیه به‌ڵام پـۆلیس كۆزولینی ده‌ستـگیركرد له‌گه‌ڵ هاوكارێـكی ملینـكه‌ڤیچ.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینیش وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند كه‌وا سزای نوێ ده‌سه‌پـێنن به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی لوكاشـینكۆ ، له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریـانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامیان داوه و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی به‌رهه‌ڵسـتكاره‌كان ده‌كه‌ن.