کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریکا ده‌ڵێن له میانه‌ی پێکدادانه‌کانی نێوان یاخیبوانی تاڵه‌بانه‌کان و سه‌ربازه ئه‌فغانیه‌کان به پشتگیری سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له هه‌رێمی هێلماند له باشوری ئه‌فغانستان بووه هۆی کوشتنی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی و حه‌وت یاخیبوی تاڵه‌بانه‌کان.
ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکری ده‌ڵێت ئه‌ندامێکی تری له‌شکری ئه‌مریکی و سه‌ربازێکی ئه‌فغانی له میانه‌ی ئه‌و پێکدادانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی سانجین بریندار بوون.
ئه‌م پێکدادانه‌ش دوا به دوای هێرشێکی ئه‌فغانی و سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی دوژمن هات و تیایدا به پشتیوانی هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ی جه‌نگی 11 بۆمب بۆ یاخیبوانی تاڵه‌بانه‌کان هه‌ڵدرا.
جێی باسه، هه‌رێمی هێلماند مه‌ڵبه‌ندی چالاکیه‌کانی یاخیبوانه له‌وه‌ته‌ی که هێزه‌کانی ئه‌مریکا، ڕژێمی تاڵه‌بانه‌کانی له ساڵی 2001 دا ڕوخاند.