ڕوسیا ڕاپۆرتێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت مۆسکۆ زانیاری دهربارهتی هه‌نگاوه‌کانی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان و پلانه‌کانی شه‌ڕه‌که‌یان به کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه له کاتی داگیرکردنی له ساڵی 2003 دا.
کاربه‌ده‌ستانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای زانیاریی ڕوسیا ڕۆژی شه‌ممه گوتیان ئه‌و ڕاپۆرته هیچ بنچینه‌یه‌کی نیه.
پنتاگۆن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بڵاوکرده‌وه و تیایدا باس له ده‌ستکه‌وتنی دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراق ده‌کات که ئاماژه‌یان به وه داوه ڕوسیا زانیاری له سه‌رچاوه‌کانی ناو فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریکا له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر ده‌ستکه‌وتووه. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت زانیارییه‌کانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له ڕێگه‌ی باڵیۆزی ڕوسیا له عێراق به ڕێبه‌ری پێشووی ڕوخاو سه‌دام حوسه‌ین دراوه.
کاربه‌ده‌ستانی پنتاگۆن ده‌ڵێن هه‌ندێ له زانیارییه‌کان چه‌وت بوون و یه‌کێک بوون له هۆکاره‌کانی شکست هێنانی عێراق له هه‌فته‌کانی یه‌که‌مینی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕه‌که، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه نادات که ئایا ڕوسیا به مه‌به‌سته‌وه زانیاری هه‌ڵه‌ی به عێراق داوه یان نا.
ڕاپۆرته‌که له کۆتاییدا ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی عێراقی تا ئه‌و کاته‌ی دوای چونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا بۆ ناو عێراق باوه‌ڕییان وابووه که‌وا له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته لهشکرییهێ ئه‌مریکاش هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن که‌وا حکومه‌تی عێراقی چۆن ته‌ماشای شه‌ڕه‌که‌ی کردووه.