Accessibility links

سه‌رۆکی ستونه‌ له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت


فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر دوای سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق و ئه‌فغانستانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.

ژه‌نه‌راڵ پیته‌ر په‌یس، سه‌رۆکی ستونه‌ له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌میانه‌ی کۆنفرانسی تیرۆریزمی جیهانی ئه‌م تێبینیانه‌یدا که‌ له ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ژه‌نه‌راڵ په‌یس ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ باس له شه‌ڕی ناوخۆ له ناو عێراقدا ده‌که‌ن و هاوکات داوای خۆڕاگری و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و دیموکراسی بۆ ئه‌و وڵاته‌ بهێنرێته‌ کایه‌وه‌.

له لایه‌کی تریش، ژه‌نه‌راڵ په‌یس به‌ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی تورکیای ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌مریکا بیر له کرداری له‌شکری له دژی ئێران ناکاته‌وه‌ تاوه‌ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی زۆر کاری زۆر ماوه‌ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ هه‌رچ وڵاتێک بیر له‌و هه‌نگاوه‌ بکاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG