سه‌باره‌ت به لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاری توندوتیژی هه‌فته‌ی ڕابوردوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كوردسـتانی عێراق، هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د، جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی سلێـمانی سازداوه.
به‌ڕێز عیماد ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ند كه‌سێـكیان به تومه‌تی په‌یوه‌ندیـیان به ڕووداوه‌كه ده‌سـتـگیر كردووه و یه‌كـێـك له گیراوه‌كان دانی به‌وه‌داناوه ئه‌ندامی گروپی ئه‌نسـار ئیسـلامه و ده‌ڵێت سـوتاندنی مه‌زاره‌كه كارێـكی پـێـش وه‌خت نه‌خشه بۆ داڕێژراو بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.