که‌ناڵه تایبه‌تیه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه تورکیه‌کان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن به‌رنامه به زمانی کوردی پێشکه‌ش بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریفۆرمه نوێیانه‌ی حکومه‌ته که ئه‌نجامی ده‌دات له پێناو جێبه‌جێکردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا پێویسته.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی که به‌رنامه‌کانیان به زۆری له ناوچه کوردییه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا په‌خش ده‌کرێت له ڕۆژی 23 ی مانگی سێ وه ده‌ست به په‌خش کردنی به‌رنامه به زمان و دیالێکتی جیاواز له زمانی تورکی ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ریفۆرمه نوێیه‌ی که تورکیا جێ به‌جێی ده‌کات، که‌ناڵه‌کان بۆیان هه‌یه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک یاخود هه‌فتانه 4 کاتژمێر به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی کوردی په‌خش بکه‌ن. هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه ڕۆژانه 30 خوله‌ک یان هه‌فتانه 2 کاتژمێر به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی په‌خش بکه‌ن، به‌ڵام به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان وه‌رگێڕانی تورکی له‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌م به‌رنامه نوێیانه، به‌رنامه‌ی بۆ فێربوونی زمانی کوردی یاخود به‌رنامه‌ی منداڵانی تیادا نابێت.
جێی باسه، یه‌کێتی ئه‌وروپا فشاری خستۆته سه‌ر تورکیا که‌وا مافه‌کانی که‌ماتیه‌کان له وڵاته‌که‌دا به‌ره‌وپێش به‌رێت پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری یه‌کێتی‌یه‌که‌یان بکات.