Accessibility links

له تورکیا کۆنفرانسی دژ به‌ تیرۆرزمی جیهانی به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت


سه‌رۆکی ئه‌فغانستان، حامد کارزای له کۆنفراسی تایبه‌ت به‌‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر بانگه‌شه‌ی هاوکاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی کرد‌.

به‌ڕێز کارزای ده‌ڵێت تیرۆریزم خراپترین دیارده‌ی ئه‌مڕۆی جیهانه‌. له‌م کۆنفرانسه‌دا که‌‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له تۆرکیا به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌رۆکی ئه‌فغانستان به‌ شاندی زیاتر له 80 ووڵاتی ڕاگه‌یاند که‌وا شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو وڵاتانی دونیا پێکه‌وه‌ کار نه‌که‌ن.

به‌ڕێز کارزای ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی میدیای ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن تیرۆریزمه‌ ئیسلامیه‌کان و گوتی تیرۆریزم ئاینی نیه‌.

ئه‌م کۆنفرانسه‌ تاوه‌کو رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوکاتیشه‌ له‌گه‌ڵ تێکچوونی ڕه‌وشی نێوان ئه‌فغانستان و پاکستان به‌هۆی ڕه‌وشی توندوتیژی سه‌ر سنوره‌کانیانه‌‌وه‌ که باوه‌ڕده‌کرێت ئوسامه‌ بن لادنی لێ بێت.

ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شکری ئه‌مریکیش، ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس که سه‌رۆکی ستونه‌ له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکایه‌ بڕیاره‌ ڕۆژێ هه‌ینی له‌م کۆنفرانسه‌ی که له ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ووتارێک پێشکه‌ش بکات.‌‌

XS
SM
MD
LG