سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پـیاوه ئه‌فغانیـیه‌ی
له‌وانه‌یه ڕوبه‌ڕوی سزای مه‌رگ بـبێـته‌وه به‌هۆی گۆڕینی ئاینه‌كه‌یه‌وه له ئیسـلامه‌وه بۆ مه‌سـیحی.
له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له ویلایه‌تی وێست ڤێرجینیا سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی، وا چاوه‌ڕوان ده‌كات ئه‌فغانستان پرنـســیـپه جیهانیـیه‌كانی ئازادی به‌رز ڕابـگرێت.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌فغانسـتان له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتویه‌تی، هیوادارم مافه یاسایی و مرۆڤایـیه‌تێـكانی ئه‌م پـیاوه ئه‌فغانیـیه پارێزراوبێت و هه‌روه‌هاش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌بێته مایه‌ی كه‌لێن دروسـت بوون له په‌یوه‌ندێـكانی نێوان ئه‌فغانسـتان و هاوبه‌شه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانیدا.
كاربه‌ده‌سـتانی دادگا له ئه‌فغانسـتان گوتویانه عه‌بدول ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن 41 سـاڵ
له‌وانه‌یه نه‌توانێت له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده بێت و ده‌خرێته ژێر تاقیـكردنه‌وه‌ی ته‌ندروسـتیـیه‌وه ئه‌گه‌ر باره‌كه‌ی دیار كرا ئه‌وا گوناهباریـیـه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌برێت.
به پـێی شه‌ریعه‌تی ئیسـلامی له ئه‌فغانسـتان له‌وانه‌یه فه‌رمانی مه‌رگ به‌سه‌ر عه‌بدول ڕه‌حماندا بسه‌پـێنرێت ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌وه به موسـڵمان.