چه‌کداران له خۆرئاوای به‌غدا هێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌و حاجیه شیعانه‌ی که له شاری که‌ربه‌لاوه گه‌ڕابونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عینیه‌ی حوسه‌ین بوون.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت دوو شیعه گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون کاتێک که چه‌کداران ته‌قه‌یان له‌و پاس و که‌میونه کردووه که حاجیه‌کانی تیادا بووه.
چه‌کداران بۆسه‌شیان بۆ ئه‌و پۆلیسانه دانا که به‌ره‌و شوێنی ڕوداوه‌که به ڕێکه‌وتبوون و له ئاکامدا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش کوژران.
له لایه‌کی تریش، پۆلیسی عێراقی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی به لایه‌نی که‌مه‌وه شه‌ش که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که له سه‌ر یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی پایته‌خت فڕێدرابوون و باوه‌ڕده‌کرێت ئاکامی پێکدادانێکی نوژادی نێوان شیعه‌کان و سونه‌کان بووبن.