Accessibility links

سه‌رۆک بوش له ویلایه‌تی وێست ڤه‌رجینیا ده‌رباره‌ی عێراق قسه‌ ده‌کات


سه‌رۆک بوش له‌ شاری ویڵینگ له‌ ویلایه‌تی وێست ڤه‌رجینیا ده‌رباره‌ی عێراق ووتارێک پێشکه‌ش ده‌کات. به‌ڕیز بوش داکۆکی له‌ بڕیاره‌که‌ی بۆ شه‌ڕی عێراق کرد و گوتی ستراتیژی سه‌رکه‌وتنیان هه‌بووه‌.

سه‌رۆک گوتیشی بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مریکیه‌کان له‌ عێراق ده‌دات، به‌ڵام له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامۆژگارییه‌کانی فه‌رمانده‌ له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و بڕیاره‌ ده‌دات و نه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتیه‌کانی که‌ له‌م ساڵی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام ده‌درێن.

جێی باسه‌، ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ نیشانیاندا که‌وا پشتگیرییه‌کان بۆ شه‌ڕی عێراق له‌ هه‌موو کاتێکی تر که‌مه‌. هاوکاتیشه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌ندامانی کۆنگرس که بڕیاره‌ له مانگی یانزده‌دا به‌ڕێوه‌ بچێت.

XS
SM
MD
LG