ئێران ده‌ڵێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی ناتۆقـێنرێت به ئه‌مریكا یان به
ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ڕۆژی سـێشه‌ممه له گوتارێـكی په‌خشـكراو به ته‌له‌فیزیۆن ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتی ئێران پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نابێت كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه.
خامه‌نه‌ئی ئه‌م قـسـانه‌ی گوت پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له‌وه‌ی سـه‌رۆك بوش جه‌خـتی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ده‌بێت تێـبگات له‌به‌ر پاراسـتنی ئاسایشی جیهان، ڕێـگه‌ی پـێ نادرێت چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسـیا و چین و سێ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا، بریتانیا، فه‌ره‌نسـا، ئه‌ڵمانیا شـكسـتیان هێنا له ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی فشـارخستنه سه‌ر ئێران تا به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابگرێت و پابه‌ندی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بـێت. نه‌بوونی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه وای كرد ده‌سـتنیشانكردنی ڕۆژی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سـه‌باره‌ت به ئێران دوابخرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسـا ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌ری I.A.E.A. ، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، ڕاپـۆرته‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له ماوه‌ی 14 ڕۆژدا ئاماده بكات، به‌ڵام ڕووسـیا و چین ده‌ڵێن ئه‌و ماوه‌یه زۆر كه‌مه و ده‌خوازن ڕاپـۆرته‌كه له ماوه‌ی 4 بۆ 6 هه‌فته ئاماده‌بێت. ده‌ڵێن ئه‌م په‌له‌كردنه ڕه‌نـگه وا له ئێران بكات له ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بـكـشـێـته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێی وایه ئێران هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، هه‌رچی ئێرانیشه نكوڵی لێده‌كات.