سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕی وانیه که عێراق له حاڵه‌تی شه‌ڕی ناوخۆدا بیت و ئه‌و گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به سه‌رکه‌وتن.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن، سه‌رۆک گوتی ئه‌و ناکۆکه له‌گه‌ڵ ووته‌کانی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی عێراقی که ده‌ڵێت عێراق له نێوه‌ندی شه‌ڕی ناوخۆدایه.
به‌ڕێز بوش ڕه‌تی کرده‌وه که ئاماژه بدات به‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق تاوه‌کو کۆتایی کاتی مانه‌وه‌ی له کۆشکی سپی ته‌واو ده‌بێت و گوتی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان ده‌وه‌ستێته سه‌ر سه‌رۆکه‌کانی داهاتوو و حکومه‌تی داهاتووی عێراق. سه‌رۆک ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌کانی ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌ده‌کرد ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ڕی وا نه‌بوایه که سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنن.
سه‌رۆک بوش به‌رگری له وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسڤڵد و کاربه‌ده‌ستانی تر کرد که ده‌گوترێت پێویسته واز له پۆسته‌کانیان بهێنن.
سه‌باره‌ت ئێرانیش، سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوتی ده‌بێت ئێران تێ بگات له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت ڕێگه‌ی پێ بدات توانا و زانیاری پێویستی هه‌بێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که ئه‌مریکا ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات سه‌باره‌ت به عێراق..