کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان گێڕا، هاوکاتیش پۆلیس به‌رده‌باران کراوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه حه‌وت که‌س بریندار بووه. ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کانیش پۆلیس بوون.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێکدا هات که زیاتر له 75 هه‌زار کورد له پایته‌ختی ناوچه‌یی دیاربه‌کر کۆبونه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به هاتنی وه‌رزی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆز. له نێو ئاسایشێکی توند، خۆپیشانده‌ران پۆسته‌ری پشتگیری‌یان بۆ عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رزکردبۆوه، ئه‌مه‌ش پارتێکه له ناو تورکیا قه‌ده‌غه کراوه.
هاوکاتیش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا داوای پاراستنی ئارامی کردووه.
جێی باسه، ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ناوچه کوردییه‌کانی تورکیادا هه‌میشه خۆپیشاندانی تیادا سازکراوه و تیایدا داوای ده‌ستکه‌وتنی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد ده‌که‌ن، زۆرجاریش توندوتیژی به‌خۆوه بینیوه.