Accessibility links

له ئاکامی هێرشێکی یاخیبوانی عێراق له شارۆچکه‌ی مقدادیه‌ 16 که‌س کوژراوه‌


یاخیبوان له عێراق هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له باکوری به‌غدا که زۆرینه‌ی ده‌زگا حکومییه‌کانی لێ‌یه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 16 که‌س کوژراوه‌ و زیاتر له 30 به‌ندکراویش ئازادکراوه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت له زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له شاری مقدادیه‌، نزیکه‌ی 100 چه‌کداری یاخیبوو په‌لاماری بنکه‌ی سه‌ره‌کی ده‌‌زگای پۆلیسیانداوه‌ و گڕیان تێبه‌رداوه‌، هه‌روه‌ها هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر دادگایه‌کیش.

پۆلیس ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 15 یاخیبوو کوژراوه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به‌ یه‌کداهاتووتن‌ .

یاخیبوانیش له‌گه‌ڵ ده‌ربازبوونیان ژماره‌یه‌ک بۆمبی لاڕێیان ته‌قاندۆته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقی بگه‌نه‌ ناوچه‌که‌.

XS
SM
MD
LG