سه‌رۆك بوش په‌یامی پـیرۆزبایی خۆی به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ناردووه بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له‌سـه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاهه‌نـگ ده‌گێـڕن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پـیرۆزبایـیه‌كه‌یه:
پـیرۆزبایی خۆم له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن. نه‌ورۆز، جه‌ژنـێـكی دێرینه و هاوكاتی هاتنی سـاڵی نوێـیه. بۆ ملیۆنان خه‌ڵـكی سه‌رانسه‌ری جیهان كه به‌ڕه‌سـه‌ن خه‌ڵـكی ئـ‌ێران، عێراق، ئه‌فـغانسـتان، توركیا، پاكسـتان، هیندسـتان و ناوه‌ڕاسـتی ئاسـیان.
نه‌ورۆز جه‌ژنی ژیان و بوارێـكه بۆ خۆشـی و شـادمانی ده‌ربڕین، له ڕێـی سه‌ردانیـكردنی كه‌سـوكار و دۆسـتان و دیاری گۆڕینه‌وه و هه‌روه‌هاش خۆشـی بینین له سـروشت.
وڵاتی ئێمه به‌ختی پـێ بڕاوه، به فـه‌رهه‌نـگی جودا و به‌شـداری ئه‌مریكایـیه‌كان له گه‌لێ بونیادی ڕه‌نـگاڵه‌یـیدا، ئه‌و ڕه‌نـگاڵه‌یـیه‌ش ئێمه‌ی به‌هێزتر و باشـتر كردووه. خۆم و لۆراش سـڵاو ڕێزی گه‌رمی خۆمان ئاڕاسـته‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌مریـكایـیانه ده‌كه‌ین كه ئاهه‌نـگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، به هیوای باشـترین خواسـت بۆ ئاشـتی و گه‌شـه‌كردن له سـاڵی نوێ‌دا.