سه‌رۆک بوش له یادی سێهه‌مین ساڵڕۆژی شه‌ڕی عێراق که به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ئه‌نجامدرا، زنجیره‌یه‌ک ووتار پێشکه‌ش ده‌کات به ئامانجی ئه‌وه‌ی پشتگیری بۆ شه‌ڕ ده‌ستبکه‌وێت.
سه‌رۆک بوش پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ویلایه‌تی ئۆهایۆ وتارێک پێشکه‌ش بکات و تیایدا سه‌رنج بخاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وش له عێراق.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، سه‌رۆک بوش به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و خۆشحاڵه به‌و به‌ره‌وپێشچوونه سیاسیه‌ی له عێراقدا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه به تایبه‌تی له دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی عێراق. هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یمانیشی له عێراق کرد.