Accessibility links

له‌ بۆنه‌ی ئاینی شیعه‌کاندا، ئاسایشی شاری که‌ربه‌لا توند ده‌کرێت


به‌ سه‌ده‌ها هه‌زار له حاجیه‌ شیعه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ نێو ڕه‌وشێکی ئاسایش توند له شاری که‌ربه‌لا مه‌راسیمی چله‌ی ئیمامی حوسه‌ین ده‌گێڕن.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن حاجیه‌کان زۆربه‌یان جلوبه‌رگی ڕه‌شیان له‌بردایه‌ و ئاڵای ڕه‌ش، سه‌وز یان سووریان به‌ ئاسمانی که‌ربه‌لا به‌رزکردۆته‌وه‌ و به‌ مه‌چه‌ک یان زنجیر به‌ خۆیاندا ده‌کێشن.

له‌م بۆنه‌ ئاینیه‌دا شیعه‌کان یادی ئه‌ربه‌عینیه‌ واتا چله‌ی ئیمامی حوسه‌ین کوڕه‌زای پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌ که له حه‌وت چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ردا کوژراوه‌.

به‌ هه‌زاره‌ها پۆلیس و سه‌ربازی عێراقیش له سه‌رانسه‌ری شاری که‌ربه‌لا کۆبونه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو شاره‌که‌ له‌ شه‌ڕی توندوتیژی تایفی بپارێزن وه‌ک ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له شاری سامه‌را ڕوویدا دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارێکی پیرۆزی شیعه‌کان.

هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له به‌غدا بۆته‌ هۆی کوشتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس و که‌سێکی سیڤیڵ. هه‌روه‌ها پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ته‌رمی شه‌ش که‌سیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و گولله‌ بارانیان پێوه‌ دیاره‌.

XS
SM
MD
LG