ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
سه‌دام حوسه‌ین و 7 كاربه‌ده‌سـتی دیكه‌ی پـێـشـوی له عێراق دادگایی ده‌كرێن سه‌باره‌ت به كوشتنی 148 شیعه‌ی شاری دوجـێـل له ساڵی 1982. دكتاتۆری پـێـشــووی عێراق و هه‌ندێ له هاوكاره‌كانی پـێـشـووی ڕوبه‌ڕوی تاوانی دیكه‌ش ده‌بنه‌وه له‌وانه په‌لاماردانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كوردان به چه‌كی كیمیاوی 18 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر. له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره به هه‌زاران هاوڵاتی كوردی عێراقی گیانیان له ده‌سـتدا.
له 16 مانـگی سێی سـاڵی 1988، هێزه‌كانی عێراقی له ژێر فه‌رمانده‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حوسه‌ین، كه دواتر به "عه‌لی كیمیاوی" ناوی ده‌ركرد، په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. هێزه‌كانی عێراقی سه‌ره‌تا چه‌كی سـاده و تـۆپـخانه‌یان به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی دانیشـتوی شاری هه‌ڵه‌بجه ڕوو بكه‌نه په‌ناگا و ژێرزه‌مینه‌وه. پاشان هێزه‌كانی عێراقی چه‌ند جۆره چه‌كـێـكی كیمیاویـیان، وه‌ك گازی خه‌رده‌ل و گازی ده‌ماری سارینیان بارانده سه‌ر خه‌ڵكی بێ ده‌سـه‌ڵاتی شاره‌كه.
نوری حه‌مه عه‌لی، كه ده‌ربازبویه‌كی ئه‌و په‌لاماره‌یه ئه‌وه‌ی به بیر دێته‌وه و ده‌ڵێت له ئاكامی په‌لاماره‌كانی چه‌كی كیمیاوی خه‌ڵك له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌مردن. زۆر له منداڵان و كه‌سانی به ته‌مه‌ن چوو له پاڵ ڕێـگاكان كه‌وتبوون، ده‌ڵێت ڕایانده‌كرد و پاشان هه‌ناسه‌یان ڕاده‌وه‌سـتا و ده‌مردن. 5 هه‌زار كه‌س زۆربه‌یان منداڵ و به‌ته‌مه‌ن چوو بوون له دوای چه‌ند كاتژمێرێك پاش په‌لاماره كیمیاویـیه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا. 10 هه‌زاری دیكه‌ش بینایـیان له‌ده‌ستدا، په‌كیان كه‌وت ، یاخود به‌شـێـك له جه‌ســته‌یان له‌كار كه‌وت.
له ساڵانی دواتری پاش په‌لاماره‌كه به هه‌زاران كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌خۆشی توندی ترسـناك و به نه‌خۆشی لاواز و سـسـتبوون و به‌نه‌خۆشـی ناته‌واوی له دایكبوون. سـه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه‌ی كه سه‌دام حوسه‌ین ڕوخاوه، عێراقیـیه‌كان كارێـكی یه‌كجار زۆریان ئه‌نجامداوه به سـڕینه‌وه و هه‌ڵـگه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشـماوه‌ی سـته‌م و زۆرداریـیه‌كه‌ی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، " كه‌متر له 3 سـاڵه، گه‌لی عێراقی له ژیانـێـكی ژێر پـۆسـتاڵـی زۆردارێـكی دڕنده‌وه، به‌ره‌و ژیانـێـكی ئازاد و سه‌ر‌وه‌ری و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌ره‌و ڕاپـرسـیـیه‌كی ده‌سـتوری ڕۆیـشـتوون. هه‌روه‌ها له مانـگی دوانزه‌ش بۆ حكومه‌تـێـكی ته‌واو ده‌سـتوری ڕۆیـشـتن.
یه‌ك له ئه‌ركه هه‌ره گرنـگه‌كانی حكومه‌تی عێراقی مسـۆگه‌ركردنی ئه‌وه ده‌بێت كه‌وا ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـیارن له په‌لاماره‌كانی كیمیاوی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و تاوانه‌كانی دیكه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی بدرێنه دادگا.