ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای ئه‌مریکی له عێراق ده‌ڵێت له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و عێراق به‌ره‌وپێشچوونێکی گه‌وره‌یان به‌خۆوه بینیوه و پێشبینی ده‌کات که‌وا به‌ره به‌ره ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی ساڵی 2006 دا که‌م بکرێنه‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌یسی له میانه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکیدا بۆ به‌رنامه‌ی Fox News Sunday و Meet the Press قسه‌ی کرد و دانی هێنا به‌وه‌ی که شه‌ڕی توندوتیژی تایفی به‌رده‌وامه، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و باوه‌ڕی وایه ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی حکومه‌تێکی جێگیر و سه‌قامگیر داده‌مه‌زرێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش چه‌ند ووته‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی ڕێبه‌رانی عێراقی کرد و هانیدان زۆر به جدی کار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حکومه‌تێک بکه‌ن که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراقیه‌کان بكات.
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ستراتیژییه‌تێکیان گرتۆته به‌ر که به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنیان ده‌بات و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ئاسایشتر ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆنگرسمانی سه‌ر به دیموکراته‌کان جۆن مه‌رثا گوتویه‌تی عێراق ئێستاکه له شه‌ڕی ناوخۆدایه و پێویستیشه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ست به کشانه‌وه بکه‌ن. به‌ڕێز مه‌رثا له میانه‌ی به‌رنامه‌ی Meet the Press که‌ناڵی NBC گوتی ئه‌و جۆره کشانه‌وه‌یه ڕێگه به ڕێبه‌ره عێراقیه‌کان ده‌دات کۆنترۆڵی وڵاته‌که بکه‌ن.
پێشتریش، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕایگه‌یاندبوو که‌وا ئه‌و کشانه‌وه خێرایه له عێراق بۆشایی له ده‌سه‌ڵاتدا په‌یدا ده‌کات و پیاوانی ڕژێمی عێراقی و تیرۆرستان پڕی ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و جۆره کشانه‌وه‌یه هه‌ر وه‌ک وایه ئه‌ڵمانیا بخرێته‌وه ژێر ده‌ستی نازییه‌کان.
ئه‌م تێبینیانه‌ش له کاتێکدا دێن که خۆپیشاندانه‌کانی دژ به شه‌ڕ له چه‌ند وڵاتێکی جیهانیدا له یادی سێهه‌مین ساڵڕۆژی جه‌نگی عێراقی به‌ڕێوه ده‌چێت.