Accessibility links

حه‌ماس پـێـكهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت


كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماس ئاماده‌یه‌ ده‌سـه‌ڵات بـگرێته‌ ده‌ست له‌ ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو فشـاره‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میانڕه‌وی له‌ سـیاسه‌ته‌كانی بنوێنێت.
ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ كه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر له‌ لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ده‌سـتنیشانكراوه‌، پـێـكهێنانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی نوێی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌بێ به‌شـداری بوونی لایه‌نه‌ میانڕه‌وه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی فه‌له‌ستینی، ئه‌وه‌ی ڕه‌نـگه‌ یارمه‌تی بدات له‌ به‌ده‌ستهێنانی دان پـیادانانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی. پارتی فه‌تحی میانڕه‌و كه‌ ده‌نـگێـكی زۆر كه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر به‌ حه‌ماس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی فه‌له‌سـتینی، ڕه‌تی كرده‌وه‌ به‌شـداری بكات له‌ حكومه‌ته‌كه‌ چونكه‌ حه‌ماس داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌وه‌ی واز له‌ توندوتیژی بهێنێت و دان به‌ بوونی ئیسرائیلدا بنێت و ڕازیبێت به‌و ڕێـكه‌وتنـنامانه‌ی ئاشـتی كه‌ پـێـشـتر له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا مۆركراوه‌.
ئینجا، حه‌ماس، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له‌ ناو به‌رێت، ئیتر به‌ ته‌نیا سیاسه‌ته‌كان داده‌ڕێـژێـت. وه‌ هه‌موو پـۆسـته‌ وه‌زاریـیه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كان له‌ ده‌ستی خۆی ده‌گرێت، وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات.
توێژینه‌ری فه‌له‌سـتینی، به‌سـام عید، پـێی وانیه‌ حه‌ماس له‌ په‌یڕه‌وه‌ چه‌كداریـیه‌كی ده‌ست هه‌ڵبـگرێت. وه‌ ده‌ڵێت من باوه‌ڕ ناكه‌م زۆر به‌م نزیـكانه‌ حه‌ماس دان به‌ بوونی ئیسـرائیلدا بنێت.
ئیسـرائیل پـلان داده‌نێت كه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیـیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی حه‌ماسدا نه‌كات، كه‌ به‌ ڕژێمی تیرۆریسـته‌كانی داده‌نێت.
شـایه‌نی باسه‌ ئیسرائیل ئه‌و 50 ملیۆن دۆلاره‌ی كه‌ پـێشـتر مانـگانه‌ ده‌یدا به‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بڕی، وه‌ ئومێد ده‌خوازێت وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هه‌مان هه‌ڵوێـست وه‌رگرن.
گوته‌بێژی ئیسرائیلی، مارك ڕێـگـێـڤ كاری له‌شـكری به‌ دوور نازانێت ئه‌گه‌ر كاره‌ تیرۆریسـتیـیه‌كان په‌ره‌ بـســێـنێـت، گوتی په‌یامێـكی زۆر ڕوون ده‌نێرین بۆ ڕێبه‌ره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌ سه‌ركێشه‌كانی كه‌ حكومه‌تی نوێ ده‌گرنه‌ ده‌ست، واته‌ ڕێبه‌رانی حه‌ماس، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت پـێـیان بڵێین ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامانه‌ی كه‌ پـێـشـتر مۆركراوه‌ یه‌ك لایه‌نه‌ هه‌ڵیـبوه‌شـێنه‌وه‌، ئیتر نابێت سـه‌رسامبن ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بجوڵێـته‌وه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌ گه‌له‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندێـكانی.
حه‌ماسیش په‌یامی خۆی هه‌یه‌، ڕێبه‌ری سـیاسی كۆمه‌ڵه‌كه‌، خالید مشـعه‌ل ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئیسـرائیل شه‌ڕ و پـێـكدادان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا حه‌ماس به‌ ئه‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ بۆی ئاماده‌یه‌.

XS
SM
MD
LG