Accessibility links

میسر گومانی توشـبوونی مرۆڤـێـكی دیكه‌ی به ئه‌نفلۆنزای باڵنده ڕاگه‌یاند


وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسـری ده‌ڵێت حاڵه‌تـێـكی دووه‌میان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان كه‌ گومانی لێ ده‌كرێت توشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بووبێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ لاوێـك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ كرا دوابه‌دوای ده‌ركه‌وتنی دیارده‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ تیایدا. وه‌ گوتیشی لاوه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ڕ و ژماره‌یه‌كیان دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوو مردار بوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ دێت به‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ژنـێـك گیانی له‌ ده‌ستدا و باوه‌ڕده‌كرا توشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری ڤایرۆسی H5N1 بووبێت.
میسر مانـگی ڕابوردوو ڕایگه‌یاند ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌سه‌رانسه‌ری به‌شـێـكی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا بڵاوبۆته‌وه‌ و له‌ ساڵی 2003 وه‌ تا ئێسـتا نزیكه‌ی 100 كه‌سی كوشتووه‌.
پـسـپـۆرانی ته‌ندروسـتی هوشـداریان داوه‌ به‌وه‌ی ڕه‌نـگه‌ ڤایرۆسـه‌كه‌ گه‌شه‌ به‌ خۆی بدات كه‌ وای لێ بێت به‌ ئاسـانی له‌ نێوان مرۆڤدا بگوێزرێته‌وه‌ و ببـێـته‌ په‌تایه‌كی جیهانی.

XS
SM
MD
LG