به سه‌ده‌ها هه‌زار شیعه‌کانی عێراق له شاری که‌ربه‌لا کۆبونه‌ته‌وه له کاتێکدا که مه‌ترسی توندوتیژی نوژادی له سێ ساڵ دوای شه‌ڕی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا هێشتا له گه‌شه‌بوندایه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 8000 کارمه‌ندی ئاسایشیان به چوارده‌وری شاری که‌ربه‌لا بڵاوکردۆته‌وه و باوه‌ڕده‌کرێت ڕۆژی دووشه‌ممه دوو ملیۆن حاجی له‌و شاره‌دا کۆببێته‌وه. حاجیه‌کان به بۆنه‌ی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمامی حوسه‌ینی کوڕه‌زای پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د کۆده‌بنه‌وه که له 680 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا کوژرا.
هاوکات له‌گه‌ڵ توندکردنی ئاسایش‌دا، هێرشێکی به هاوه‌ن کراوه‌ته سه‌ر شاری که‌ربه‌لا هیچ قوربانیه‌کی تیادا نه‌که‌وتۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، پۆلیسی عێراقیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان هه‌شت که‌سی سیڤیڵیان له باشوری سامه‌را کوشتووه. له به‌غداش، ته‌رمی سێ که‌س دۆزراوه‌ته‌وه که دیاره دوای چاوبه‌ستنیان ته‌قه‌یان لێکرابێت و کوژرابن.
ئه‌م توندوتیژییانه‌ی دوایش دوا به دوای تێبینیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی هات که به ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندبوو که‌وا وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی ناوخۆدایه.