Accessibility links

حه‌ماس یه‌كشه‌ممه ناوه‌كانی كابینه‌كه‌ی به مه‌حمود عه‌باس ده‌دات


كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماس ده‌ڵێت كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـكهێناوه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ناوه‌كان ده‌دات به‌ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس.
حه‌ماس، ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانـگی كانوونی دووه‌می په‌رله‌مانی فه‌له‌ســتـینی برده‌وه‌، شـكسـتی هێنا له‌ پـێـكهێنانی حكومه‌تـێـكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیسـته‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مانه‌ نوێـیه‌كه‌.
حه‌ماس پـلانی دانابوو كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس كۆببێـته‌وه‌، به‌ڵام هیچ ڕانه‌گه‌یاندراوه‌ كه‌ بۆچی پـلانه‌كه‌ گۆڕا.
پـێشـتر پارتی فه‌تحی سه‌رۆك عه‌باس ڕه‌تی كرده‌وه ‌به‌شـداری بكات له‌ حكومه‌تـێـك كه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بـێت.
فه‌تح ده‌ڵێت حه‌ماس ده‌بێت یه‌كه‌م شت واز له‌ توندوتیژی بهێنێت و ڕازیبێت به‌و ڕێـكه‌وتنـنامانه‌ی ئاشتی كه‌ پـێـشـتر له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا مۆركراوه‌.
به‌ڕێز عه‌باس ده‌بێـت ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی حه‌ماس بدات تا بتوانێت ده‌سـتبه‌كاربێت، وه‌ هاوكاره‌كانی به‌ڕێز عه‌باس ده‌ڵێن ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ناوه‌كانی كابینه‌كه‌ ده‌دات.
شـایه‌نی باسه‌ له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا حه‌ماس به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له‌ ده‌یان هـێرشـی خۆكوژی له‌ دژی ئامانجه‌ ئیسـرائیلیـیه‌كان ڕاگه‌یاندووه‌. وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئه‌وروپا حه‌ماس به‌ ڕێـكخراوێـكی تیرۆریسـتی ده‌ناسـێنن.


XS
SM
MD
LG