حکومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت شه‌ش که‌س ده‌ستگیرکراوه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به کوشتنی سه‌رنوسه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعراقیه‌وه هه‌بووبێت و نه‌ک ڕۆژنامه‌وانێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه هه‌روه‌ک پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌مجه‌د حه‌مید و شۆفێره‌که‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه هێرشیان کرایه سه‌ر و کوژراون.
گومان‌لێکراوان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته گه‌وره هاوبه‌شه‌که‌ی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقی له سامه‌را ده‌ستگیرکراون که له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 83 یاخیبووی گومان‌لێکراو ده‌ستگیرکراوه و ده‌ست به سه‌ر 15 جبه‌خانه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
ڕۆژی شه‌ممه له به‌غداش، به لایه‌نی که‌مه‌وه حاجیه‌کی شیعه کوژراوه کاتێک که بۆمبیکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه. له‌شکری ئه‌مریکیش ده‌ڵێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه دوو سه‌ربازی ئه‌مریکیش له میانه‌ی هێرشێکدا له تکریت کوژراون.