ڕۆژی هه‌ینی له برۆكسێل، كۆمه‌ڵێـك له ڕێبه‌رانی به‌رهه‌ڵستكاری سـوری دوورخراوه
به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوویان پـێـكهێنا كه ئامانجی ڕوخاندنی حكومه‌تی سه‌رۆك به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده به شـێوازی ئاشـتی و دیموكراسـیـیانه.
جێـگری پـێشـوی سه‌رۆكی سـوری، عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام ده‌ڵێت، گۆڕانكاری له سـوریا به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیخوازانه ڕووده‌دات و به خێرایی و له ماوه‌ی چه‌ند مانـگێـكدا ده‌بێت. گوتیشی، پارتی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه وه‌ك جاران كه به‌كارده‌هات له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و ده‌زگای ئه‌منی سوری.
به‌ڕێز خه‌دام ده‌ڵێت گه‌لی سـوریا زۆر پـڕن و ئه‌وان له كاتی پـێویستدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ده‌ڵێت به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نوێی دووره وڵات، كه خۆی به به‌ره‌ی ڕزگاری نیشـتمانی ده‌ناسـێنێت، كاریگه‌ری و سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌یه له ناو سـوریا. ده‌ڵێت ئێمه به‌شـێـك بوین له‌و پـێـكهاته‌یه، ئاماژه بۆ ڕژێمی سوری، وه ئه‌زانین چۆن بیڕوخێنین.
ده‌ڵێت ئه‌م به‌ره به‌رهه‌ڵسـتكاره نوێـیه پـێـكهاتووه له چه‌ند كۆمه‌ڵێـكی به‌رهه‌ڵسـتكاری دووره وڵات، له‌وانه ئیـسـلامیـیه‌كان و كورده‌كان و كۆمۆنیـسـته‌كان و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاریخواز.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌دام ده‌ڵێت هه‌موو هاوده‌نـگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانه‌كه به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه بكرێت. ئه‌ندامه‌كانیش ڕازیبوون كه حكومه‌تی ئاینده‌ی سوریا حكومه‌تـێـكی میلـلی بێت و ئاین ڕۆڵی سـه‌ره‌كی تیایدا نه‌بینێت.
شـایه‌نی باسه عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام، ئه‌ندامـێـكی خاوه‌ن ئه‌زمون بوو له حكومه‌تی به‌عسی سوری و له حوزه‌یرانی سـاڵی پاره‌وه وازی له پـۆسـته‌كه‌ی هێنا و له‌و كاته‌وه سه‌رۆك ئه‌سه‌دی به كوشـتنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشـوی لوبنان، ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری تاوانباركردووه. ڕۆژی هه‌ینی گوتی كه بڕوای به‌وه هه‌یه لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان به‌م نزیكانه ئه‌نجامه كۆتایـیه‌كانی هه‌مان بۆچونی ئه‌ویان ده‌بێت.
سوریا نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێت له كوشـتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری.
سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و جێـگره‌كه‌ی فاروق ئه‌لشه‌رع قایل بوون به‌وه‌ی قسه بۆ كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بكه‌ن كه لێـكۆڵینه‌وه له كوشـتنه‌كه‌ی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ده‌كه‌ن.