ڕۆژی هه‌ینی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بۆ عێراق، ئه‌شره‌ف قازی له
میانه‌ی قسه‌كردنی بۆ كۆمه‌ڵێـك له واشـنتۆن گوتی، هه‌رچه‌نده توندوتیژی تیره‌یی پـهرهی سـهندووه له عێراق به‌ڵام پـێی وانیه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ بڕوات، گوتیشی ئێسـتا عێراق ڕوبه‌ڕوی دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆته‌وه ئه‌ویش پـێـكهێنانی حكومه‌تێـك كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بـگرێت و چـاكـكردنی باری ئاسایشی وڵاته‌كه.
ئه‌شره‌ف قازی ده‌ڵێت، سـوپاس بۆ خودا ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ نیه به‌ڵام دۆخه‌كه زۆر ترسـناكه و ئه‌گه‌ر چاره‌سـه‌ر نه‌كرێت ڕه‌نگه بـبێـته هۆی وه‌سـتانی یاسـا و به‌ڕێوه‌بردن و دروسـتكردنی بارودۆخـێـكی نزیـك له گێره‌شـێوێنی. ده‌ڵێت ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراق و به‌رپـرسـه حكومیـیه‌كان چاك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه پـێویسته به په‌له چاره‌سه‌ری درێژ خایه‌ن بدۆزرێـته‌وه تا ئه‌نجامی له‌و جۆره‌ی لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق له مانـگی كانوونی یه‌كه‌می سـاڵی پار ئه‌نجامدرا و تا ئێسـتا حكومه‌تی نوێیان پـێـك نه‌هانیوه به‌ڵام نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان گه‌شـبین بوو به‌وه‌ی كه حكومه‌تـێـكی یه‌كـگرتووی نیشـتیمانی به‌م نزیكانه پـێـكدێت.
ئه‌شره‌ف قازی گوتی،" به ئومێدم پـێش كۆتایی ئه‌م مانـگه بـبـێـت یان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی پـێش كۆتایی مانـگی چوار، چونـكه ئه‌وه‌ی گرنـگه حكومه‌تـێـكی چـالاكی بنكه فراوان پـێـكبـهـێنرێت تا بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه بكات كه ڕوبه‌ڕوی وڵاته‌كه ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌شره‌ف قازی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ئاره‌زوی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی عێراق بكه‌ن. گوتیشی، من زۆر خۆشحاڵم كه‌وا ده‌بینم ئێران ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ ئه‌و پـێـشـنیاره ده‌ربڕیوه، گوتیشی چاوه‌ڕوان نیه نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ڕۆڵی هه‌بێت له‌و گفتوگۆیانه، به‌ڵام وه‌كو ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ هه‌موو كار ئاسـانیـیهك.