له 19 مانگی سێی ساڵی 2003 دا هـێرشـه‌كانی هاوپه‌یمانان به سـه‌ركردایه‌تی وڵاته
یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پـرۆسـه‌ی ئازادكردنی عێراقدا ده‌سـتیـپـێـكرد و ڕۆژی 9 ی مانگی چواریش په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین له مه‌یدانی فرده‌وس تـێـكشـكێنرا و شـكاندنی ئه‌و په‌یكه‌ره یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی دكتاتۆری بوو له عێراق.
ڕژێمه‌كه زوو ڕووخێندرا، ئه‌و ڕژێمه ته‌مه‌ن 35 سـاڵه به 20 ڕۆژ ڕووخێندرا.
به‌ڵام له پاش سێ سـاڵ له‌و گۆڕانه مێژویـیه‌ی عێراق هێشـتا ڕژێمـێـك له‌و وڵاته نه‌هاتۆته كایه‌وه كه بتوانێت هه‌موو عێراقیـیه‌كان له ده‌وری خۆی كۆ بـكاته‌وه و چاره‌سه‌ری كێـشه‌كانیان بكات و وابكات ئاشتی و ئارامی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه بـگرێـته‌وه.
حكومه‌ته كاتـیـیه نوێـیه‌كانی عێراق یه‌ك به دوای یه‌ك دێن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن و پاشـگه‌ز ده‌بنه‌وه له جێبه‌جێ كردنی، كه یه‌ك له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكه.
كێـشـه‌كه له كوێ دایه؟ لای هاوپه‌یمانانه؟ یان لای لایه‌نه عێراقـیـیه‌كان خۆیانه؟
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌مانه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد و ئه‌ندامی پـه‌رله‌مانی عێراقی كردووه.
ده‌توانن گوێـبیـسـتی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگـیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.