هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی بۆ دووه‌م ڕۆژه به‌رده‌وامن له ڕاونانی یاخیبووه گومانلێکراوه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان له ناوچه‌یه‌کی نزیک سامه‌را.
ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر چیاره‌ڵی دووه‌م فه‌رمانده‌ی ئاست به‌رزی له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا گوتی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌که‌ن تاوه‌کو ئێستا دووچاری به‌رهه‌ڵستی کردن نه‌بونه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، له‌شکری ئه‌مریکی زیاتر له 1500 سه‌ربازی ئه‌مریکی و عێراقیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سامه‌را کرد و توانیان ده‌یان یاخیبوی گومان‌لێکراو بگرن و ده‌ست به سه‌ر شه‌ش حه‌شارگه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن.
له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌ترین په‌لاماردانه له دوای هێرشکردنه سه‌ر عێراق له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئه‌نجام درابێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ چیاره‌ڵی گوتیشی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی له ماوه‌ی یانزده مانگی ڕابردوودا به‌ره‌وپێشچوونێکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و باوه‌ڕی وایه له‌شکری عێراقی ده‌توانێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشی ئاسایشی له سه‌دا 75 ی عێراق بکات.