کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار 21 که‌سیان کوشتووه و 7 که‌سیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران بریندار کردووه.
پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ئه‌و هێرشه له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له هه‌رێمی سستان بالوچستان نزیک سنوری پاکستان و ئه‌فغانستان ڕوویداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێرانیش ده‌ڵێت ژه‌نه‌ڕاڵ اسماعیل ئه‌حمه‌دی موغاده‌م ی کاربه‌ده‌ستی باڵای ئێرانی گوتویه‌تی هێرشبه‌ران وه‌ک ئه‌فسه‌ری پۆلیس خۆیان ناساندووه.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته ئێرانیه ده‌زگای زانیاری ئه‌مریکی و به‌ریتانی تاوانبار کرد و گوتی له‌وانه‌یه هێرشبه‌ران ڕایانکردبێته ناو ئه‌فغانستان. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و به‌ریتانیش تاوه‌کو ئێستا وه‌ڵام ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که هێرشه‌که‌شی تیادا ڕوویداوه به شوێنێک داده‌نرێت که یاسا تیایدا سه‌روه‌ر نیه و ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی بازرگانه‌کانی به‌نگ و موخه‌داراتیشه.