كۆمه‌ڵه‌ی حه‌ماسی چه‌كدار كۆتایی هـێـنا به‌و زنـجـیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شـانه‌ی كه
ئه‌نجامی ئه‌دا دوای شـكستـهێـنانی له دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نێـكی دیكه‌ی فه‌له‌سـتینی كه ئاماده‌بێت حكومه‌تی نوێی له‌گه‌ڵدا پـێـكبهێنێت.
به‌ڵام به‌رپـرسـانی حه‌ماس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان كه‌وا كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئێسـتا له پـلانی ئه‌وه‌دایه كه به ته‌نها حكومه‌ت پـێـك بهـێنێت و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا ناوی وه‌زیره‌كانیش ده‌ده‌ن به سـه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس.
پارتی فه‌تحی به‌ڕێز عه‌باس ڕه‌تی كرده‌وه به‌شـداری بكات له حكومه‌تێـكدا كه به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بێت.
فه‌تح ده‌ڵێت ده‌بێت حه‌ماس واز له توندوتیژی بـهـێـنـێت و ڕازیـبـێت به ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا.
شایه‌نی باسه حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی مانـگی كانوونی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتنی به ده‌سـتـهێنا، به‌رپـرسـیارێتی خۆی له ده‌یان كاری ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه له دژی ئامانجه ئیسرائیـلیه‌كان له دوای به‌رپابوونی ڕاپه‌ڕینی فه‌له‌سـتینی له سـاڵی 2000 دا.
له‌م كاتانه‌دا دانوسـتانده‌ری گه‌وره‌ی فه‌له‌سـتینی، صائیب عوره‌یقات داخوازی كرد له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا فشـار بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل تا ئه‌و شـه‌ش مێـلیشـیایه‌ی كه پـێـشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا له زیندانیـیه‌كی فه‌له‌سـتینیدا گرتبویانن بیانده‌نه‌وه ده‌ست ده‌سـه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی.