هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی د‌ه‌ستیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنێک له نزیک سامه‌را له باکوری به‌غدا. له‌شکر ده‌ڵێت له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌درێت له‌وه‌ته‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا هێرشیان کرده سه‌ر عێراق.
ئه‌مریکا له ڕاگه‌یاندنێکدا ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی که ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له نزیک سامه‌را ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا زیاتر له 50 هه‌لیکۆپته‌ر و 1500 سه‌ربازی ئه‌مریکی و عێراقی به‌شداری ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌د تانک و زرێ پۆشی تاکتیکیش به‌کار دێن و باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام بێت.
جێی باسه، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سامه‌را بۆته شوێنی کوشتنی پۆلیس و سه‌رباز و که‌سانی سیڤیڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌یه که تیایدا مزگه‌وتێکی پیرۆزی شیعه‌کان له مانگی ڕابردوودا ته‌قێنرایه‌وه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی مه‌زاری ئه‌لعه‌سکه‌رییه‌ش بووه به‌رپابوونی شه‌ڕی نوژادی که تیایدا سه‌ده‌ها که‌س گیانیان له ده‌ستدا.