کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئێرانی ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا بکات.
له گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یدا، عه‌لی لاریجانی سکرتێری باڵای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به کات و چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ووتوێژه بدات. به‌ڵام به‌ڕێز لاریجانی گوتیشی که‌وا ئه‌و گفتوگۆیانه ته‌نها تایبه‌ت ده‌بێت به کێشه‌کانی عێراقه‌وه.
تاوه‌کو ئێستا واشنتۆن هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌م پێشنیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه که به به‌رده‌وامی ده‌ڵێت ئێران ده‌ست ده‌خاته ناو کاروباری عێراقه‌وه.
زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق له مانگی ڕابردوودا گوتی واشنتۆن ڕێگه‌ی پێداوه په‌یوه‌ندی به دیپلۆماته‌کانی ئێرانه‌وه بکات بۆ ووتوێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و نائارامیه به‌رفراوانه‌ی له عێراقدا هه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم که ڕێبه‌رێکی باڵای شیعه‌کانه داوای یارمه‌تی شیعه‌کانی ئێرانی کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ڕه‌وشه توندوتیژییه‌ی له عێراقدا هه‌یه.