له‌شـكری ئه‌مریكا هێزێـكی به‌تالیۆنی به قه‌باره‌ی نزیكه‌ی 700 سـه‌رباز له عێراق
بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایش له ده‌وروبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی نوێ كه بڕیاره یه‌كه‌م دانیشـتنی خۆی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سازبكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه ئه‌ركـێـكی دیكه‌یان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت ئه‌ویش پاراسـتنی شـیعه‌كان له كاتی ڕێوڕه‌سـمی یادی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین كه ڕێـكه‌وتی ڕۆژی دووشـه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده ده‌كات.
شـایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین ڕوخاوه له 2003 دا، شـیعه‌كانی عێراق له زۆربه‌ی بۆنه ئاینیـیه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هێرشی كوشـنده ده‌بنه‌وه له لایه‌ن یاخیـبووه سـوونیـیه‌كان.