Accessibility links

پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئه‌مریکی و چه‌کداران له باکوری به‌غدا ڕوویداوه‌


له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق ده‌ڵین یاخیبویه‌ک و دوو ژن و منداڵێک له میانه‌ی پێکدادانێکی نێوان هێزه‌کانی ئه‌مریکی و چه‌کداران له به‌غدا گیانیان له ده‌ستداوه‌.

به‌ڵام پۆلیس و دانیشتوان ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی که‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێکی نزیک به‌له‌د 11 که‌س کوژروان. ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌تت پرێسیش ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌رمی 11 که‌سی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که له به‌تانیه‌وه‌ پێچراون و براونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له تکریت.

لێپرسراوانی ئه‌مریکی ده‌ستبه‌جێ ڕوونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازی ڕاپۆرتانه‌ ‌نه‌داوه‌. به‌ڵام ووته‌بێژێکی له‌شکری گوتیشی یه‌کێک له گومانلێکراوه‌کانی ئه‌لقاعیده‌ کوژراون و یه‌کێکیش له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیرکراون.

له لایه‌کی تره‌وه‌، پۆلیس له به‌غدا گوتویه‌تی دوو حاجی شیعه‌ش کوژراون کاتێک که به پێی به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وتوون به‌ بۆنه‌‌ی مه‌راسیمی عاشوراوه‌ که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا کۆتایی پێ دێت.

پۆلیس له به‌عقوبه‌‌ش ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 4 که‌س له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌دا کوژراون.

XS
SM
MD
LG