ڕۆژی سێشه‌ممه خولێـكی نوێی وتووێژ له به‌غدا له نێوان ڕێـبه‌رانی سـیاسی عێراقی بۆ
پـێـكهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێ ده‌ستی پـێـكرد.
كۆبوونه‌وه‌كان له ماڵی عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسـلامی له عێراق سازكراوه و دوو خاڵی سه‌ره‌كی خراوه‌ته به‌ر باس و لێـكۆڵینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ ماكۆك شـێـخ محه‌مه‌د، ڕۆژنامه‌وان و ڕاوێژكاری میدیای سه‌رۆكی عێراقی، جه‌لال تاڵه‌بانی وتووێژێـكی سازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگـیـیه‌ی سه‌ره‌وه.