چین و ڕوسیا کۆک نین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی گومانلێکراوی ناوه‌کی ئێران پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کردووه.
شانده‌کانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیورک کۆبونه‌وه ساز ده‌ده‌ن، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا سه‌رنه‌که‌وتوون له ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسی پێشنیاره‌ی که به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پێشکه‌شیان کردووه له سه‌ر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
ئه‌و به‌رنوسه داوای ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ئێران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان سه‌باره‌ت به نیازه ئابورییه‌کانیان ئاڕاسته‌یان کراوه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ش ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ئاماده بکرێت.
باڵیۆزی چینی، وانگ گوانگیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی په‌کین ده‌یه‌وێت کاتی زیاتر به هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌کان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه ناوه‌کیه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
باڵیۆزی ئه‌مریکاش له لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به به زووترین کات هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.