ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هیندسـتان، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆك وه‌زیری هیندسـتان مانموهان سـینگ گه‌یشتنه هاوئاهه‌نـگیـیبه‌ك سه‌باره‌ت به پـێـشـنیاری
هیندسـتان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا و پـرۆگرامه‌كانی ناوه‌كی مه‌ده‌نی له له‌شـكری وه‌ك لایه‌نێـكی ڕێـكه‌وتنی هاوكاری بواری ناوه‌كی خزمه‌تـگوزاری مه‌ده‌نی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیندسـتان.
به گوێره‌ی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه‌ی نێوانیان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كار له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها گروپی دابینكه‌رانی ناوه‌كیدا ده‌كات له پـێـناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری ناوه‌كی هیندستان. له به‌رامبه‌ردا ڕێـكه‌وتنه‌كه ڕێـگه به ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی گروپی دابینـكه‌رانی ناوه‌كی ده‌دات ته‌كنه‌لۆژی و سووته‌مه‌نی بۆ پـیـشـه‌سـازی وزه‌ی ناوه‌كی خزمه‌تگوزاری مه‌ده‌نی دابین بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیندسـتان پـێـویسـتی به وزه‌ی ناوه‌كی هه‌یه تا بتوانێت پـێویـسـتیـیه‌كانی وزه‌ی ئه‌لیـكتریك كه به‌خێرایی له زیاد بووندایه به ده‌سـت بهـێنێت.
له ڕێـكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه هیندسـتان پـرۆگرام و دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه له‌شـكری و مه‌ده‌نیـیه‌كان ده‌سـتنیشان ده‌كات و له یه‌كیان جیا ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به به‌شی ناوه‌كی مه‌ده‌نی خۆی هیندسـتان دانوستاندن له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنی پاراستن و هه‌روه‌ها پـرۆتۆكۆڵـێـكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یدا مۆر ده‌كات. هه‌روه‌ها هیندسـتان سـیـسـتمی كۆنتڕۆڵكردنی ناردن دروسـت ده‌كات و په‌یڕه‌وی ڕێـبازه‌كانی تری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات له پـێـناو ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مـهێنانی چه‌كی ناوه‌كی. به گوێره‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ش هیندستان ده‌بێت په‌یمان بدات ته‌كنه‌لۆژیای پـیـتاندن یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی پـرۆسـه‌كه نه‌دات به هیچ له‌و وڵاتانه‌ی كه ئێـسـتا خاوه‌نی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه نین. هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌ك لایه‌نه درێژه به ڕاگرتنی فه‌رمی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بدات.
سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی نێوان پـرۆگرامی ناوه‌كی له‌شكری و مه‌ده‌نی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندسـتان ده‌ڵێت:
" پـلانی جیاكردنه‌وه‌كه پـرۆگرامی ناوه‌كی مه‌ده‌نی له له‌شـكری جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌و قۆناغه سـه‌ركه‌وتووانه ته‌واو بووه . هه‌روه‌ها ئێمه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پاراسـتنی تایبه‌ت بۆ هیندستان ده‌بێت ڕوو له ئاژانسـی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین".
بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناوه‌كی بۆ خزمه‌تگوزاری مه‌ده‌نی به‌رجه‌سـته بێت، ده‌بێت ڕێكه‌وتنـێـكی دووقۆڵی هاوكاری ناوه‌كی ئاشـتیـیانه له‌گه‌ڵ هیندستاندا وتووێژی له باره‌وه بكرێت و له لایه‌ن كۆنگرێسـی ئه‌مریكاشه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕێكه‌وتنی هاریكاری ناوه‌كی بواری مه‌ده‌نی هه‌نـگاوێـكه سوودی هه‌ردوو وڵاتی تێدایه .
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، " به‌دڵنیایـیه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی نیگه‌رانـیـیه‌كه و هه‌روه‌ها به‌شـێـكه له وتووێژه‌كانمان, ئێمه هه‌ڵوێـسـتێـكی نیاز پاكی هیندستانمان له‌و باره‌یه‌وه به‌دی كردووه ، كه بتوانم بیخه‌مه به‌رده‌ست كۆنگرێسه‌وه. ئه‌و گرینگیـیه‌ی تر كه ده‌بێت كۆنگرێسی ئه‌مریكا تـێـبگات ئه‌وه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریمانه گه‌ر هیندستان پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی مه‌ده‌نی هه‌بێت تاوه‌كو فـشـار له‌سه‌ر داواكاری جیهانی وزه كه‌م بكاته‌وه".
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كارنامه‌یه‌كی پـڕخواستی له‌گه‌ڵ هیندستاندا هه‌یه و پـێـكه‌وه به شـێوه‌ی پـراكتیكی له‌و بواره‌دا له پـێناو داهاتویه‌كی هیوا به‌خش بۆ هاوڵاتیـیانی هه‌ردوو لا كار ده‌كه‌ین.