ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسان له كۆمه‌ڵی حه‌ماسی چه‌كدار له‌گه‌ڵ پارتی فه‌تحی به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌حمود عه‌باس كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پـێـكـهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی.
گوته‌بێژێـكی فه‌تح، عه‌زام ئه‌لئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح له په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی دوای یه‌كه‌م دانیشتن له غه‌ززه گوتی فه‌تح له‌وانه نیه به‌شـداری بكات له حكومه‌تـێـك به ڕێبه‌رایـیـه‌تی حه‌ماس بێت، گوتیشی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نـێوان حه‌ماس و فه‌تح ڕووبه‌ڕووی بێ متمانه‌یی ده‌بـێـته‌وه.
له گفتوگۆكانی ڕۆژی شه‌ممه حه‌ماس ڕه‌شـنووسـی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی دا به فه‌تح به‌ڵام فه‌تح ڕه‌تیـكرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایـیه‌تێـكه‌ی بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌تح كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شـداری بكات له حكومه‌تـێـك به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بێت.
شایه‌نی باسه واشنتۆن ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس، ده‌ڵێت له‌وانه‌یه یارمه‌تـیـیه مرۆیـیه‌كان زیاد بكات بۆ فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان.