جێگری پێشووی سه‌رۆکی عێراقی له سه‌رده‌می حوکمڕانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین ڕایگه‌یاندووه که‌وا سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ئه‌شکه‌نجه‌یانداوه له هه‌وڵێکدا بۆ فشارخستنه سه‌ری و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رۆکی لابراو.
ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه له‌و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ی سه‌دام حوسه‌ین که له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی دادگا ئاماده بوو و گوتویه‌تی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان به قامچی لێیانداوه و داوایان لێکردووه شوێنی حه‌شارگه‌ی سه‌دامیان پێ بڵێت.
ڕه‌مه‌زان نکۆڵیشی کرد له‌وه‌ی که هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی به کوشتنکارییه‌که‌ی دوجه‌یله‌وه هه‌بووبێت که دوای هه‌وڵدانیکی شکست هاتوو بۆ کوشتنی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامدرا.