Accessibility links

دادوه‌رێکی پێشووی عێراقی داکۆکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوجه‌یل ده‌کات


سه‌رۆکی پێشووی دادگای شۆڕشی عێراقی که‌ له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، گوتویه‌تی سه‌پاندنی حوکمی مردن به‌ سه‌ر 148 شیعه‌دا دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1948 دا هه‌وڵی کوشتنی ڕێبه‌ری عێراقی درا.

شان به‌ شانی سه‌دام سه‌رۆکی پێشووی عێراقی، حه‌وت که‌س له ده‌ستوپێوه‌نده‌‌که‌ی که گوناهبار کراون به‌وه‌ی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه‌ و ئێستا له پرۆسه‌ی دادگایی کردندان. له نێو گوناهباره‌کان، عه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لبه‌نده‌ری سه‌رۆکی پێشووی دادگای شۆڕشی عێراقی بوو که ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاماده‌ی دادگا بوو و گوتی ئه‌و حوکمی مردنانه‌ یاسایی بوون چونکه‌ گومانلێکراوان دانیان به‌ تاوانه‌کانیاندا هێناوه‌ پێش ئه‌وه‌ی حوکم بدرێن.

ئه‌لبه‌ند‌ه‌ر گوتیشی ئه‌و گوندییانه‌ له‌ میانه‌ی لێکۆڵینه‌‌وه‌کاندا خۆیان دانیان هێناوه‌ به‌وه‌ی که‌ له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ فه‌رمانیان پێدرابوو سه‌دام بکوژن. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و دادگایی کردنه‌ی له ساڵی 1984 دا که له دژی ئه‌و گوندییانه‌ی دوجه‌یل ئه‌نجامدرا به‌ پێی یاسای ئه‌و کاته‌ به‌ڕێوه‌ چووه.

جێی باسه‌، ئه‌م پرۆسانه‌ی داوایی دادگایی کردنه‌که‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی داد به‌ڵگه‌یه‌کیان نیشاندا که تیایدا ده‌ریده‌خات سه‌دام بڕیاری سه‌پاندنی حوکمی مردنی چه‌ندین منداڵی ئیمزا کردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی له دوجه‌یل هه‌وڵی کوشتنی سه‌دام درابوو.

لێپرسراوانی دادگا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا سه‌دام دوا هه‌مین که‌س ده‌بێت که‌وا جارێکی تر بانگ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگا و بڕیاره‌ کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نۆبه‌ی ێت.

XS
SM
MD
LG