لایه‌نه سـیاسـیـیه سـه‌ره‌كیـیه‌كانی عێراق ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر پـێشـخسـتنی كاتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ له‌وه‌ی كه پـێشـتر دیاریـیان كردبوو.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراق هاته ده‌رێ و دۆخه‌كه‌ی به مژده‌به‌خش هه‌ڵسه‌نگاند له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی CNN ی ئه‌مریكی.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد گوتی، كۆبوونه‌وه‌كان هه‌نـگاوێـكی زۆر سـوودمه‌ند بوو، وه ئه‌مـڕۆ ڕۆژێـكی باش بوو له به‌غدا.
پـێش هه‌موو شـتێـك گوتی، ڕێـبه‌ره‌كان بڕیاریان دا دانیشـتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی نوێ له 16ی ئادار بكرێت له‌بری 19ی ئادار كه پـێـشـتر دایانـنابوو.
گوتیشی ئه‌و گه‌شـبینه به‌وه‌ی ڕێبه‌ره عێراقـیـیه‌كان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر كێـشـه سـه‌خـته‌كانی دیـكه تا حكومه‌تـێـكی یه‌كـێـتی نیشـتمانی پـێـكبـهـێـنن.
خه‌لیلزاد گوتی، ڕێـكه‌وتنـێـك هه‌یه له نێوان ڕێبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سبه‌ینێ له كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانیـیه‌وه به به‌رده‌وامی كۆبـبنه‌وه تا ڕێـكده‌كه‌ون له‌سه‌ر پێـكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیر و هه‌روه‌ها چۆنـێـتی بڕیاردان له حكومه‌تی نوێ‌دا، گوتیشی وه له دوایدا ئه‌وه‌ی زۆر گرنـگ بوو كه ڕێبه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هـێـڵی سوور بۆ هیچ لایه‌ك نیه له به‌شـداریكردنی له پـێـكهێنانی حكومه‌تدا.