Accessibility links

تورکێک له‌ میانه‌ی پێکدادانێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه‌ کورده‌کاندا ده‌کوژرێت


سه‌رهه‌ڵداوه‌ کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکی‌یان کوشتووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناوچه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ سێ که‌س.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م پێکدادانه‌ی دوایی دره‌نگانێکی رۆژی شه‌ممه‌ له پارێزگای شیرناک له نزیک سه‌ر سنوری عێراق و سوریا ڕوویداوه‌.

جێی باسه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ش، دوو ئه‌ندامی تری ئاسایشی تورکی له ئۆپه‌راسیۆنێکی تری هاوشێوه‌دا کوژران.‌

XS
SM
MD
LG