Accessibility links

له عێراق به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 62 که‌س کوژراون و 250 که‌سیش بریندار بوون


له‌ خوێناویترین هێرشی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا‌ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 62 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 250 که‌سیش بریندار بوون.

پۆلیس ده‌ڵێن له هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، 46 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌س بریندار بوون کاتێک شه‌ش ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌در له‌ به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شیعه‌کانن.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ پێش ڕۆژئاوابوون به پیلانێکی داڕێژراو له بازاڕه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی مه‌دینه‌ت سه‌در ڕوویداوه.

یاخیبوه سونیه‌کان ده‌یانه‌وێت توندوتیژی تایفی به‌رپا بکه‌ن به‌وه‌ی به‌ به‌رده‌وامی شیعه‌کان ده‌که‌نه‌ ئارمانجی هێرشه‌کانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعه‌کان گوناهبار ده‌کرێن به‌وه‌ی تۆڵه‌ ده‌سه‌ندنه‌وه‌.

له زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 16 که‌س کوژراون کاتێک یاخیبوان ژماره‌یه‌ک هێرشیان له سه‌رانسه‌ری به‌غدا ئه‌نجامدا.

XS
SM
MD
LG