Accessibility links

میشـێـل باچـێـڵێت یه‌كه‌م سـه‌رۆكی ژن له شـیلی


ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی ئه‌مریكی بابه‌تـێـكـی به‌ قه‌ڵه‌می هه‌ردوو نووسه‌ر، پاتریك ماكدۆنه‌ڵ و ئـیڤـا ڤێرگارا سه‌باره‌ت به‌ ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن له‌ شیلی بڵاوكردۆته‌وه‌. ‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـێروانی وه‌ریـگـێـڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، ده‌توانن گوێـبیســتی بن له‌ ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.
میشــێـل باچـێـڵێت ی سۆشیالیست كه‌ له‌ كاتی خۆی وه‌ك جودابیری سیاسی دوور له‌ وڵات ژیاوه‌ هه‌روه‌ها كاتی خۆی وه‌ك گرتووی سیاسی له‌ ژێر ده‌سـه‌ڵاتی دكتاتۆریه‌تی له‌شـكر بووه‌، شه‌ممه‌ وه‌ك یه‌كه‌م سـه‌رۆكی ژن له‌شـیلی سـوێندی سه‌رۆكایه‌تی خوارد به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێـبه‌رانی نوێی چه‌پـڕه‌وی ئه‌مریكای باشور و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس.
باچـێـڵێت ی ته‌مه‌ن 54 ساڵ له‌ یه‌كه‌م وتاری وه‌ك سه‌رۆكی وڵات كه‌ له‌ كۆشـكی سـه‌رۆكایه‌تی ده‌یدا گوتی، ژنان هـێز و توانامان ده‌بن و له‌ شـیـلی هیچ هاوڵاتـیـیه‌كی له‌ بیركراومان نابێت وه‌ ئه‌وه‌ش سـۆز و به‌ڵێنی منه‌.
سه‌رنجی جیهانی له‌سه‌ر باچـێـلـێت بووه‌ له‌وه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا له‌ 15 ی مانـگی یه‌ك وه‌ به‌شـێـكیشی له‌به‌ر ڕابوردووه‌كه‌ی بووه‌ و گرنـگی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ كه‌لتوریه‌ و سـیاسیـیه‌ی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌وێـته‌وه.
‌ باچـێـلـێت كه‌ خۆی باوه‌ڕی به‌ بوونی خودا نیه‌، دایكی 3 منداڵه‌ كه‌ به ‌ته‌نها خۆی سه‌رپه‌رشـتیان ده‌كات وه‌ تا ئه‌م دوایـیانه‌ش خۆی كـچـه‌ بـچـوكه‌كه‌ی هه‌موو ڕۆژێـك به‌یانیان به‌ ئـۆتـۆمبێـل ده‌یبرده‌ قوتابخانه‌ وه‌ هه‌روه‌ها خۆی دوكان و بازاڕی بۆ ماڵ ده‌كرد. گه‌یشتنی باچـێـلێت بۆ كورسی ده‌سـه‌ڵات گۆڕانـكاریـیه‌كی فه‌رهه‌نـگـیـیه‌ له‌ وڵاتـێـكی كاثۆلیـكی‌ زۆرینه‌ی ڕۆمان كه‌ به‌یه‌كـێـك له‌ كۆنه‌ پارێزترین وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین ناوبانـگی هه‌بووه‌.
له‌ شـیـلی له‌م دوایـیانه‌دا ته‌ڵاق یاسـایی كرا و له‌ باربردنی منداڵ هێـشـتا نایاسایـیـه‌ و ژنان له‌ سه‌دا چل كه‌متر موچه‌ له‌ پـیاو وه‌رده‌گرن هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك جۆری كاریش بكه‌ن.
باچـێـلێـت گفتی حكومه‌تی یه‌كسانی داوه‌ كه‌ ژماره‌ی پـیاوان و ژنان له‌ پـۆسـته‌ سـه‌ره‌كیـیه‌كان به‌قه‌د یه‌ك بێت وه‌ 10 ژن و 10 پـیاویشی بۆ كابـیـنه‌ ده‌سـتنیشـان كردووه‌. باچـێـلـێت كه‌ بۆخۆی دكـتۆره‌ نێوبانـگی نیشـتمانی ده‌ركرد له‌ كابـیـنه‌ی سه‌رۆكی پـێشــوو ڕیكاردۆ لاگۆس وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروسـتی و وه‌زیری به‌رگری له‌كابـیـنه‌ی ئه‌ودا خزمه‌تی كردبوو.

XS
SM
MD
LG