Accessibility links

دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌


دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین له پایته‌ختی عێراق ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و یه‌کێک له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی نکۆڵی کردووه‌ له‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و کوشتنکارییه‌ی ساڵی 1982 ه‌وه‌ هه‌بێت که‌ تیایدا 148 شیعه‌ی گوندێکی باکوری به‌غدا کوژران..

مزهر عه‌بدوڵڵا كازم روه‌ید که‌ ئه‌ندامێکی ئاست نزمی پارتی به‌عسی سه‌ر به‌ سه‌دام حوسه‌ینه‌ و نکۆڵی کرد له‌و ده‌ستنوسه‌ کرد که‌ لێپرسراوان گوتیان ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی کردووه‌ و تیایدا ناسنامه‌ی قوربانیه‌کانی دیاریکردووه‌ پاش ئه‌نجامدانی کوشتنکارییه‌که‌ی دوجـێـل.

له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی دادگادا واتا دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دوانزده‌ی مانگی سێ‌، سه‌دام به‌ دادگای گوت ئه‌و به‌رپرس بووه‌ له‌ فه‌رماندا به‌ دادگایی کردنی شیعه‌کانی دوجێـل. سه‌دام سوریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌رمانه‌که‌ی تاوان نه‌بووه‌ چونکه‌ شیعه‌کان گومانیان لێکرابوو كه‌ ده‌ستیان له‌ هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی كوشتنی ئه‌ودا هه‌بوو. ‌.‌

ئه‌م دادگایی کردنه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینن رۆژێک پاش کوشتنی 11 که‌س له میانه‌ی هێرشه‌کانی یاخیبوان له سه‌رانسه‌ری به‌غدا ده‌ستی پـێـکرده‌وه.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن، له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکێك له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا که كاروانێكی پۆلیس كردبووه نیشان، شه‌ش که‌س تیایدا گیانیان له ده‌ستدا.

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه، یاخیبووان ئۆتۆمبیلێکیان گڕ تێبه‌رداوه‌ و له ئاکامدا سێ سه‌رنشینه‌که‌ی ناوی کوژراون. هێرشێکی به‌ هاوه‌نیش کرایه‌ سه‌ر باڵاخانه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ئاکامدا دوو که‌س کوژراون.

هه‌روه‌ها له چه‌ند هێرشێكی جیادا، زیاتر له 20 که‌س بریندار بوون كه هه‌ندێكیان سه‌ربازی عیراقی بوون.

XS
SM
MD
LG