سه‌رۆک بوش دیسانه‌وه داوای له سوریا و ئێران کردووه ده‌ست نه‌خه‌نه ناو هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌ره‌وپێشبردنی دیموکراسی له عێراقدا.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مریکی کۆبۆوه و ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌ره‌سته ته‌قینه‌وانه گفتوگۆیان کرد که به شێوه‌یه‌کی خۆماڵی دروست ده‌کرێن و له دژی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق به‌کار ده‌هێنرێن.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌شێکه له‌و زنجیره کۆبونه‌وانه‌ی سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کان و شاره‌زایانی له‌شکری له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌شداربوان بریتی بوون له دیک چینی جێگری سه‌رۆک، دۆناڵد ڕامسڤڵد وه‌زیری به‌رگری و ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشن مۆنتگۆمری مه‌یگس.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆییدا و له یادی سێهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێراقی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که ڕه‌وشی عێراق هێشتا نائارامه و گوتی ئه‌و که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌کی خۆماڵی دروست ده‌کرێن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کی‌یه که دوچاری سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان و داهاتووی ئازادی عێراق ده‌بێته‌وه.