Accessibility links

ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌شێکه‌ له هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ کێشه‌ی ناوه‌کی ئێرانی


ئێهود ئۆڵمه‌رت که‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ ده‌بات گوتویه‌تی ئیسرائیل به‌شێکه‌ له هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران.

ئه‌م تێبینیانه‌ی ئۆلمه‌رت ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی پێشووی ستونه‌ له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیل، مۆشێ یالۆن هات که گوتبوی ئیسرائیل توانای ئه‌نجامدانی کرداری له‌شکری دژ به‌ ئێرانی هه‌یه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌ره‌و دواوه‌ به‌رێت.

یالۆن که ساڵی ڕابردوو له پۆسته‌که‌ی خۆی خانه‌نشین بوو، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ جه‌ماوه‌رێکی واشنتۆن قسه‌ی کرد و گوتی تاکه‌ هێرشێک له دژی ئێران به‌س نیه و ئیسرائیلیش ده‌توانێت خۆی له‌ هه‌ر جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئێران بپارێزێت.

کاربه‌ده‌ستانی حکومی ئیسرائیلیش ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی له‌شکری ئاشکرا کردووه‌.

XS
SM
MD
LG