Accessibility links

ته‌رمی بارمته‌یه‌کی ئه‌مریکی له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه‌


ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن ته‌رمی بارمته‌ی ئه‌مریکی تۆم فۆکس ی چالاکیخوازی ئاشتی کرسچیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌رمی ئه‌م بارمته‌ ئه‌مریکیه‌ به‌ ده‌ست به‌ستراوی و گولله‌ بارانکراو دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها واده‌رکه‌‌وتووه‌ که پێش کوشتنی ئه‌شکه‌نجه‌دراوه‌.

ئه‌م بارمته‌یه‌ یه‌کێک بووه‌ و له‌و چوار کارمه‌نده‌ خۆرئاواییه‌ی که‌ بۆ تیمێکی ئاشتیخوازی کرسچیانی بنکه‌ له ئه‌مریکا کاریان ده‌کرد و له مانگی یانزده‌ی ڕابردوو له عێراق ڕفێندران‌‌.

تاوه‌کو ئێستاش، چاره‌نوسی دوو که‌نه‌دییه‌که‌ی تر و به‌ریتانیه‌که‌ دیار نیه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا له وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییدا ده‌رکه‌وتن بێ ئه‌وه‌ی بارمته‌ ئه‌مریکیه‌که‌یان له‌گه‌ڵدا بێت.

هاوکات، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له به‌غدا ڕۆژنامه‌وانێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعراقیه‌ و شۆفێره‌که‌یان کوشتووه‌. له‌شکری ئه‌مریکیش ده‌ڵێت له میانه‌ی ژماره‌یه‌ک هه‌ڵمه‌تدا که هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامیانداوه‌، ژماره‌یه‌ک یاخیبوو ده‌ستگیرکراون.

له واشنتۆنیش، سه‌رۆک بوش ئومێدێکی زۆری به‌رامبه‌ر به‌ داهاتووی عێراق ده‌ربڕی و گوتی ئه‌و گه‌شبینه و باوه‌ڕی وایه‌ که عێراقیه‌کان ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ بن که دووچاری بونه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG