Accessibility links

سڵۆبۆدان میڵۆسڤج له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا کۆچی دوایی ده‌کات


سه‌رۆکی پێشووی یۆگسلاڤیا، سلۆبۆدان میڵۆسڤج، له خانه‌که‌ی خۆی له‌ به‌ندیخانه‌ی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕ به‌ مردوویه‌تی دۆزرایه‌وه‌.

دادگای ناوبراو رۆژی شه‌ممه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و گوتویه‌تی میڵۆسڤج له جێگاکه‌ی خۆیدا گیانی له ده‌ستداوه‌. لێپرسراوان ده‌ڵێن واده‌رده‌که‌وێت به‌ هۆکاریی سروشتی کۆچی دوایی کردبێت، به‌ڵام فه‌رمانیشدراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی ته‌واو بۆی تاوه‌کو هۆکاری گیان له ده‌ستدانه‌که‌ی پشت ڕاست بکرێته‌وه‌.

میڵۆسڤج ی ته‌مه‌ن 64 ساڵ له مانگی فێبریوه‌ری ساڵی 2002 ه‌وه‌ دادگایی ده‌کرێت و ڕوبه‌ڕووی 60 تاوانی شه‌ڕ و تاوانه‌کانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌ که له پێکدادانه‌کانی به‌لقاندا ڕوویانداو باوه‌ڕده‌کرێت ڕۆڵی تیادا بینیبێت. به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیشیه‌وه‌ وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی په‌ستانی خوێن، دادگایی کردنه‌که‌ی چه‌ند جارێک ڕاگیراوه‌.

میڵۆسڤج له ساڵی 1989 دا بووه‌ سه‌رۆکی سربیا و هه‌میشه‌ گوناهبار کراوه‌ به‌و توندوتژییانه‌ی که‌ له‌شکری سربی ئه‌نجامیداوه‌ و بۆ ئه‌و سیاسه‌تی دژه‌ نوژادییه‌ دڕندانه‌ی هه‌یبووه‌ دوای ئه‌وه‌ی یۆگسلاڤیا له سه‌ره‌تای ساڵی 1991 دا دابه‌ش بوو. هه‌روه‌ها گوناهبارکراوه‌ به‌ په‌یڕ‌ه‌وکردنی هه‌مان سیاسه‌ت له کۆسۆڤۆ و کرواتیا دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ سه‌رۆکی به‌شه‌کانی سربیا و مۆنتێنێگرۆ ی یۆگسلاڤیا له ساڵی 1997 دا.

میڵۆسڤج ی به‌ ڕه‌گه‌ز سربی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2000 ی دۆڕاند، به‌ڵام ته‌نها دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتنێکی زۆر توانرا له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات لاببرێت.

جێی باسه‌، میڵۆسڤج یه‌که‌م سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێکه‌ که‌ له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی شه‌ڕ له لاهای دادگایی بکرێت‌ بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیداوه‌ و که‌ هه‌رده‌م ڕه‌تی کردۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG